لهبارهی ئهنوار بابلهوه
کۆمپانیای ئەنواربابل بۆ بازرگانی و خزمەتگوزاری ئۆتۆمۆبێل
ئێمە کۆمپانیایەکی عیراقین کە لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراوەو دواتر بووینەتە تاکە نوێنەری (ئیکسکلوسیڤ)ی نیسان مۆتۆڕ لە عیراق. بەرپرسیارین لە دابینکردنی خزمەتگوزاری نیسان بۆ بازاڕی عیراق لە هەموو هەرێمەکاندا لە رێگەی کردنەوەی تۆڕێکی پێشانگا، بنکەکانی خزمەتگوزاری و شوێنی دابینکردنی پارچەی یەدەگی ئەصلی.
هەمیشە ئامانجی گەورە بۆ خۆمان داناوەو بە ماندوویی کارمان کردووە بۆ گەیشتن و بەدەستهێنانیان، هیچ کاتێک باوەڕمان لە عیراق لاواز نەبووە کە لانکەی شارستێنی و شوێنی گەشەکردن و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنە.
ئێمە شانازی بەخۆمان دەکەین کە توانیمان رۆڵی خۆمان لە بازاڕی ئۆتۆمۆتیڤ لە عیراقدا بگێڕین و هەموو شانازی و سۆز و پسپۆڕی و کارامەییمان بەکاردێنین بۆ بەرگەگرتنی بەرنگاریەکان و بەکارهێنانی ئەو دەرفەتانەی کە چاوەڕێمان دەکەن لە داهاتوودا.
فەلسەفە
فەلسەفەی ئیمە بریتیە لە " جیهانگیریانە بیربکەرەوە، خۆجێیانە کاربکە" و ئێمە ئەزموونی چڕمان لە بازاڕی عیراقدا هەیە بۆ دڵنیاکردنەوەی کە بنەمای بەڕێوەبردنمان بە تووندی رەگوریشیان داکوتیەوە لە کەلتووری خۆجێیدا.
لە نزیکەوە لەگەڵ کەسانی خاوەنبەرژەوندیمان کاردەکەین و تێڕوانینمان بۆ پەیوەندی کارکردنمان وەک شەراکەت دادەنێین. لە رێگەی بەکارهێنانی باشترین پراکتیزەی کار ABC خۆشیببینە لە ئاستێکی بەهێزی پەیوەندی کڕیار و پەیوەندی کاری بەرهەمدار.
ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر سیاسەتی دارایی و کارکردن کە رەنگدانەوەی پێوەرە بەرزەکانی پیشەگەریمانە، هەروەها پابەندبوونمان بە داهێنان و گۆڕانکاری.
ئەرک و دیدگە
ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە سەرکەوتووبین لە کارکردنێکی سەرکەوتووانەی مامەڵەکاری ئۆتۆمۆتیڤ لە سەرانسەری عیراقدا. لە رێگەی دابینکردنی پسپۆری و داهێنانی بێهاوتا لە چالاکییەکانی بازرگانیمان بۆ بازرگانی ئۆتۆمۆبێل و خزمەتگوزاری، ئامانجمان پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییە.
ئێمە دەناسرێینەوە لە رێگەی ناسنامەی شانازیکردن بە عیراق و پەیوەندی ستراتیجیمان لەگەڵ نیسان و، بە کارکردن بە بەها گەورەکانمان کە جەخت لەسەر پێشکەشکردنی بایەخدان و خزمەتێکی بێوێنە بە کارمەند و خاوەنبەرژەوەندیەکانمان دەکات.
بەهاکانمان
سەرکەوتنمان بونیاتنراوە لەسەر کۆمەڵێک بەهای بەهێزی جیاواز کە بەسەر هەموو چالاکیەکانی کارماندا دەڕۆن.
ئێمە هەمیشە:
· جەخت لەسەر جۆرێتی و داهێنان دەکەین
· بە سۆزبین لەگەڵ کڕیار و کارمەندو خاوەنبەرژەوندی و ئەو کۆمەڵگایەی کە لە نێویدا کاردەکەین.
· کارەکەمان بەشێوەیەکی بەرپرسیارنەو ئەخلاقییانە ئەنجامدەدەین